یاساکانی یاری
یاریەکە لەلایەن دوو یاریزانەوە دەکرێت ، هەر یاریزانە و ١٥ پولی هەیە ، بەو شێوەیەی وێنەکە پولەکان دادەنرێت
ئامانج ئەوەیە کە هەموو پولەکان بەریتەوە ماڵی خۆت و لایان بدەیت . یەکەم یاریزان کە ئەوە دەکات دەیباتەوە
جوڵەی پولەکان
سەرەتا بە هەڵدانی یەک زار ئەو یاریزانە دیاری دەکرێت کە سەرەتا یاری ەکات ، پولەکان تەنها بەیەک ئاراستە دەجوڵێن
لێدان لە پول
لە پول دەدرێت ئەگەر بە تاکی مابێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ شوێنە بەتاڵەکان یان ئەو شوێنانی کە پولی تاکی لەسەرە وەک وێنەکە
لابردن
کە پولەکانت هەمووی لە ماڵەکەتدا بوون بۆت هەیە لابردن ئەنجام بدەیت ، بەپێی ژمارەی سەر زارەکە تا هەمووی تەواو دەبێت وەک وێنەکە
دەبڵ کردن
لە کاتی یاریەکە یاریزانێک ڕەنگە وا هەست بکات کە ئەگەری بردنەوەی زیاترە بەمەش داوا دەکەت کە ئەنجامی یاریەکە دوو هێند بکات ، دەبێت لەسەرەی خۆیدا ئەمە بکات پێش هەڵدانی زارەکەی ، گەر یاریزانی بەرامبەر دەبلەکە قبوڵ نەکات ، ئەوا یاریەکە دەدۆرێت و خالە دەدۆرێنیت ، بە قبول کردنی دەبل یاریەکە بەردەوام دەبێت و ئەو یاریزانەی کە قبوڵی کردووە کیبوکە لای ئەو دەبێت و ئەو بریار دەدات کە دوو بارە دەبل بکاتەوە ، گەر یاریزانەکەی تر قبولی نەکات ئەوا بەبری ئەو خالانەی کە پێش دووبارە دەبل کردنەکە لە ئەگەردا بوو خاڵ لەدەست دەدات ، گەر نا کیوبەکە دەچیتە لای ئەو و یاری بەردەوام دەبێت ، دووبارە دەبل کردن سنوری نیە
ئۆین و مەرز
گەر یاریزانی دۆراو پولێکی لادابێت لە پولەکانی ئەوا یەک خالی دۆراندووە واتە ئۆین
گەر هیچ پولی لانەدابێت ئەوا دوو خاڵی دۆراندووە واتە مەرز
گەر هیچ پولی لانەدابێت و پولیکی لە ماڵی یاریزانی براوە مابێت ئەوا قاپوتە واتا سێ خاڵ
یاساکانی تر
بیڤەر : کە یاریزانێک دەبڵ کراوە ، دەتوانێ راستەوخۆ دووبارە دەبڵ بکاتەوە و کیوب بهێڵێتەوە ،ئەو یاریزانەی سەرەتا دەبڵی کردووە دەتوانێ رەزامەند بێت یان نا
یاسای جاکۆبی : مەرز و قاپوت تەنها بە یەک یاری هەژمار دەکرێن گەر هیچ یاریزانێک داوای دەبڵی نەکردبێت ، ئەم یاسایە یاری خێرا دەکات بە دوورخستنەوەی ئەو حالەتانەی کە یاریزانێک خۆی لە دەبڵ کردن لا دەدات بۆ ئەوەی یاری بۆ مەرز بکات
تاوڵەی درێژ
بە ٢ یاریزان کە بە ١٥ پول یاری دەکەن کە لای راستی بۆردەکەیان دانراوە
هەر یاریزانەو زارێ فرێ دەدات بۆ جولەی سەرەتا
ئەو کەسە پولە سپیەکان دەجوڵینێ کە ژمارەی بەرزتر دەهێنێ ، دواتر بە هەڵدانی دوو زار دەجوڵێن و زارەکە دەدەن بە یەکتری
یاریزانەکە دەبێت هەموو پولەکان بگوازێتەوە بۆ ماڵەکەی و دواتر لایان بدات
وەک وێنەکە
ناکرێت بە ژمارەی یەک زار دوو پول بجوڵێنیت بۆ نمونە گەر ٥ و ٤ بۆ هاتبێت ناتوانی ٥ کە بە پوولێک دوان برۆیت و بە پولی تر ٣ دانە دەبێت ٥ برۆیت بە پولێک و ٤ بە دانەیەکی تر یان ٩ دانە بە یەک پول
نابێت بەربەستی ٦ پول دروست بکەیت گەر پولێکی بەرامبەری لەبەردەم بەربەستەکەت نەبێ وەک وێنەکە
تاوڵەی هایپەر
بە ٣ پول ئەنجام دەدرێ بۆ هەر یاریزانێک ، دوو یاریزان ئەنجامی دەدەن وەک وێنەکە
ناکگامۆن
یاساکان
ئەم یاریە وەک تاولەیە بەلام هەر ریزکی ٥ پول ، یەک پول وەرگیراوە و بون بە دووریزی دوو پولی وەک وێنەکە