یەکێک لە یاریە کارتە بەناوبانگەکانی ئێران ، ناوەکانی تری بریتین لە چوار بەرگ و حەوت خەج و یازدە تایی
بە ٥٢ کارت دەکرێ ، بە ٢ یاریزان دەکرێ بەڵام دەکرێ بە ٣ یا ٤ یاریزانیش بکرێ (یان زیاتریش بەلام دەبێ دوو دەستە کارت بەکار بێت)
دیلەر ٤ کارت رووبەرەو خوار دەدات بە یاریزان و ٤ یش روو بەرەو سەر ، گەر جی تێدابوو بۆی دەگۆڕێت گەر ٢ جەی ٣ کوین و ٣ کینگ لەسەر مێز بوون ئەوا دیلەر کارتەکان کۆ دەکاتەوە و تێکیان دەداتەوە و دووبارە دابەش دەکاتەوە ،دواتر ئەو کارتە دابەش نەکراوانە دادەنێ ، کە مامەڵە بە ٤ کارتەکەیانەوە کرد ئینجا ٤ ی دیکە دابەش دەکرێ ، ٥٢ کار بۆ دوو یاریزان ٦ دابەش کردنی دەوێ و بۆ ٤ یاریزان ٣ دابەش کردن
یاری کردن
هەر یاریزانێک دەبێت یاری بەکارتێک بکات لەسەر مێزەکە بەرووی ئاشکرا ، رەنگە هەندێ کار بەهۆی ئەمەوە لە مێزەکە بگیرێت گەر ئەمە ڕوویدا کارتە گیراوەکە و کارتی یاریزانەکە دەبرێن و بەرەو ژوور دەکرێن لەبەردەم یاریزانەکە . گەر ئەو کارتەی یاری پێکراوە هیچ کارتێکی نەگرت ئەوا لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە بۆ یاریزانەکانی تر ، کە هەموو کارتەکان مەمەڵەیان پێوە کرا ئەوا ئەو یاریزانەی دوا گرتنی ئەنجام داوە هەموو کارتەکانی تری مێزەکە دەباتەوە
سور
گەر یاریزان بەبێ یاریکردن بە جەی هەموو کارتەکانی سەر مێزەکە بەرێت ئەوا سوری هەیە ، گەر کوین لەسەر میزبێت و تۆش کوینت پێبێت ئەوا سورت تۆمار کردووە
تێبینی
سور لە کۆتایی خولەکاندا نیە
دوای تۆمارکردنی ٥٠ خاڵ ئەوا یاریزان و تیم تا کۆتایی یاریەکە سور تۆمار ناکەن
یاساکانی تۆمارکردن
لە کۆتایی هەر خولێکدا کاتی تۆمارکردنی خاڵە
ئەیس ١ خالە
جەی ١ خاڵە
٢ی کلەب ٢ خاڵە
١٠ ی دایمۆند ٣ خاڵە
٧ یا زیاتری کلەب کە ٧ خاجیە دەکاتە ٧ خاڵ
هەر سورێک ٥ خاڵە