تۆپی پێی ئەمریکی
لەلایەن دوو یانەوە ئەنجام دەدرێت هەر لایە و ١١ یاریزانی هەیە ، ئامانج ئەوەیە کە تۆپەکە بگەێننە لای ناوچەی کۆتایی بۆ بەدەست هێنانی خاڵ یاریەکە لە ٤ ماوە پێک دێت کە هەر ماوەیەک ١٥ خولەکە ، لە ١٥ خولەکی زیادکراودا کام یانە یەکەمجار خاڵ تۆمار بکات دەبێتە براوە
تۆپی پێی ئوستورالی
ئەم وەرزشە لەلایەن دوو یانەوە ئەنجام دەدرێت کە هەر یانەیە و ١٨ یاریزانی هەیە ، ئامانجی ئەم یاریە ئەوەیە کە لە تۆپەکە بدەن بۆ ناو گۆڵی یانەی بەرامبەر بۆ تۆمارکردنی خاڵی زیاتر ، یاریزانەکان بۆیان هەیە بە قاچ و دەست یاری بکەم
یاریەکە لە ٤ چارەکی ٢٠ خولەکی پێک دێت
بەیسباڵ
لەم یاریەدا ٩ گەڕ هەیە ، لە کاتی هەژمار کردنی ئەو گرەوانەی کە لەسەر ئەنجامی کۆتایین ، گرەوەکان کە لەسەر ٩ گەڕەکە کرا ، ئەوا ئەوانەش هەژمار دەکرێن ، ، بەپێی یاسای (مێرسی) بەیسباڵ جاری وایە بەبێ دیاری کردنی کات تەواو دەبێت ، ، بەمەش یاریەکە بە تەواو بوو دادەنرێت ئەمەش کاتێکە کە یەکێک لە یانەکان زۆر لە پێشی یانەکەی ترەوە بێت ، گەر هەندێ جار یاریەکە لە ٩ گەڕەوە ببێ بە ٧ ئەوا زانیاری دەربارەی ئەوە لەلایەن بەردەستخەرەکەوە دەدرێت
جۆرەی گرەوەکان :
تیمی یەکەم یان دووەم براوە بێت
ژمارەی خاڵەکانی هەردوو یانە
ژمارەی خاڵەکانی یانەکان بە جیا
گرەو لەسەر ئەنجامی گەڕەکان
بالەی کەنار دەریا
٢ یانەی ٢ یاریزانی ، بە سێت ئەنجام دەدرێت سنوری نیە ، ئەوەی زووتر بگاتە ٢١ خاڵ ئەوە سێتێکی هەیە گەر تیمەکە دوو سێتی بردەوە ئەوە یاریەکە دەباتەوە ، گەر ئەنجامی سێتەکان ١:١ بوو ئەوە سێتێکی یەکلایی کەرەوە بە ١٥ خاڵ ئەنجام دەدرێت
بایسلۆن
وەرزشێکی زستانەیە کە خلیسکێنەی سەر بەفر و تەقەکەردنی بە تفەنگ کۆ کردۆتەوە ، چەند جۆرێکی هەیە ، بە پێی سزا کانیان دەگۆڕێن
باوڵ
یاریەکی ئینگلیزی کلتوریە کە دوو یاریزان ئەنجامی دەدەن ، یان یانەی ٢ یا ٣ یا ٤ یاریزانی ئەنجامی دەدەن ، ئامانجەکە ئەوەیە کە تۆپەکان خل بکرێنەوە بۆ لای تۆپە سپیە بچوکەکە
بۆکسێن
وەرزشونان بۆکس دەهاون بە دەستی بە دەست کێشەوە ، ناوبژیوانێک سەرپەرشتی دەکات ، ٣ بۆ ١٢ خولە ، لەنێوان خولەکان ١ خولەک پشوو هەیە ، دوای کەوتنی یاریزانی بەرامبەر ١٠ چرکە دەژمێردرێت گەر هەڵنەستێتەوە ، یان گەر توشی پێکان بێت ئەوا دۆڕاوە ، گەر براوە لەو خولانەدا دەرنەکەوێت ئەوا دادوەرەکان بریار لەسەر براوە دەدەن
شەترەنج
یاریەکە لەسەر بۆردێک ئەنجام دەدرێت بە دوو یاریزان لە ٦٤ خانە پێکهاتووە ، بە ١٦ پارچەی سپی ١٦ی ڕەش یاری دەکرێت ، دەبێت کش و مات بە بەرامبەرەکەت بکەیت
کریکێت
بە دوو یانەی ١١ یاریزانی دەکرێت ، کام یانە پۆینت زیاتر بەدەست بێنێت دەباتەوە ، لە چەند سێرڤێک پێک دێت و بەسەر چەند گەڕێکدا بەشکراوە
کورلینگ
٢ تیمی ٤ یاریزانی ئەنجامی دەدەن ، لە سەر یاریگای سەهۆڵ ئەنجام دەدرێت ، بەردی گرانێت دەخلیسکێن بە سەرە بەرەو لای ماڵەکە ، نیشانەیەکی بازنەیی هەیە لەسەر سەهۆڵەکە ، ١٠ ماوەی سەربەخۆیە پێی دەوترێ کۆتاییەکان ، ئەو یانەیەی لە کۆتاییە زیادکراوەکان خاڵ تۆمار بکات دەدۆڕێت ، هەر یانەیە و سێتێکی ٨ بەردی بەکاردێنێ بۆ هەر کۆتایەک ، بە ١٦ بەرد یاری دەکرێت ، دوای هەر ١٦ بەردەکە یاری پێکرا ئینجا خاڵەکان هەژمار دەکرێن ، تا بەردەکە نزیکتربێت لە ناوەند خاڵێکی تر وەردەگرن
تیر
(301/501, Round, Big Round, 27, 1000, 5 lives, sector 20 .)تیر چەند جۆرە یاریەکە
کە یاریزانەکان تیر دەگرنە بۆردی تیرەکان ، ئەو بۆردە پلەی ١ تا ٢٠ پلەی هەیە ،زۆربەی کات ڕەنگی سپی و ڕەشە بە لێدان لە ناوڕاستی بۆردەکە خاڵەکانی یاریزانەکە دەکاتە سێ هێندە، زۆرترین خاڵ کە بەدەست بێت لە ٣ تیردا ١٨٠ خاڵە کە هەر سێ تیرەکە لە ناوڕاست بدەن
هۆکی گۆڕەپان
٢ یانەی ١١ یاریزانی دەیکەن ، لەسەر چیمەنی دەستکرد یان سروشتی دەکرێت ، داری هۆکی بەکاردێت بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک ،براوە ئەوەیە کە زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات
یاریەکە دوو نیوەی ٣٥ خولەکیە یان ٤ چارەکی ماوەی هەر چارەکێک ١٧ خولەک و ٣٠ چرکەیە ، پشوویەکی ١٠ خولەکی لە نێوانیاندا هەیە ، یاریەکە بە کاتی زیادکراو یەکلایی دەکرێتەوە گەر یەکسان بوون ڕووبدات ، تەنها گۆڵچی بۆی هەیە بە دەست یان قاچی بەر تۆپ بکەوێت
جۆری گرەوەکان
بردنەوەی یانەی یەکەم یان دووەم یان یەکسان بوون
یەکێک لە یانەکان دەبەنەوە
یانەی دووەم نادۆڕێت
یانەی دووەم دەباتەوە
گرەو لەسەر ژمارەی گۆڵەکان
گەر ٥٥ خولەک لە یاریەکی هۆکی ٧٠ خولەکی ئەنجام بدرێت و دواتر ببڕێت و تا ٢٤ کاتژمێر تەواو نەکرێت ئەوا بە تەواو بوو دادەنرێت ، بەڵام گەر لە یاری ٦٠ خولەکی ٤٧ خولەکی تەواو بکرێت و ببڕێت ئەوا بە تەواو دادەنرێت ، گەر وا نەبێت ئەوا گرەوەکان بە ئەگەری ١ هەژمار دەکرێن
فلۆرباڵ
جۆرێکە لە هۆکی لەنێوانی دوو یانەی ٦ یاریزانی ، دەبێت بە دار گۆڵێک لە یانەی بەرامبەر تۆمار بکەیت ، بە ٣ ماوەی ١٥ خولەکی ئەنجام دەدرێت ،و ١٠ خولەک پشوو هەیە ، گەر پێویست بوو براوە دیاری بکرێت کاتی زیادکراوی ١٠ خولەکی زیاد دەبێت ، دوای ئەوەش پەناڵتی بەکاردێت
فۆرمولا -١
پێشبرکێیەکی بازنەییە بە ئۆتۆمبیلی تایبەت ساڵانە ئەنجام دەدرێت ، لە زنجیرە کێبڕکێیەک پێک دێ کە بە گراندس پریکس ناسراوە ، پاڵەوانی جیهان لە کۆتایی ساڵدا دیاری دەکرێت
گراندس پریکس پێکدێ لە زنجیرەی ئازاد و پاڵاوتن و زنجیرەی پێشبركی ، بەمجۆرە خاڵ دەدرێت بە یەکەمەکان
25-18-15-12-10-8-6-4-2-1
گۆڵف
وەرزشێکە کە چەند یاریزانێکی جیا یان چەند یانەیەک ، لە تۆپێکی بچووک دەدەن و دەیخەنە کونەکانەوە بە کەمترین لێدان کە بکرێت ، لە هەر یاریەک یاریزانەکان دەبێت تۆپەکان بخەنە کونەکانەوە زۆربەی کات ١٨ کونە
رۆڵەر هۆکی
رۆڵەر هۆکی وەرزشێکی لە نێوان دوو یانەی ٥ یاریزانی ، دەبێت بە دار گۆڵ تۆمار بکەیت بە ٢ نیوەی ٢٠ خولەکی ئەنجام دەدرێ ، یەکەم کاتی زیادکراو ٤ خولەکە و دووەم ٢.٥ خولەکە
ڕەگبی
لەنێوان دوو یانەی ١٥ یاریزانی دەکرێ ، دەبێ تۆپەکە بخرێتە ئەو دیوی هێلی گۆڵی بەرمبەرەوە تۆپەکە بە لێدان یان ڕاکردن پێوەی دەبرێت ، یاریەکە دوو نیوەی ٤٠ خولەکیە پشووی ٥ بۆ ١٠ خولەکی تێدایە ،گەر پێویست بێت کاتی زیادکراو دادەنرێت ، ڕەگبی چەندین جۆری هەیە ، بەناوبانگ ترینی ڕەگبی یونیۆنە دوای ئەو خولی ڕەگبیە ، جیاوزی نێوانیان ژمارەی یاریزانە کە ١٥ بۆ ١٣ یاریزانە
سنوکەر
جۆرێکی بلیاردە ، یاریەکە لە چەند فرێمێک پێک دێت کام یاریزانە زۆرترین پۆینتی بردەوە فرەیمەکە دەباتەوە ، کێ زۆرترین فرەیم بباتەوە دەبێتە براوەی یاریەکە ، لە ئەگەری یەکسان بووندا بە تۆپە ڕەشەکە یاریەکە تەواو دەبێت
پۆینتەکان بەپێی تۆپەکان :
سور - ١ پۆینت
زەرد - ٢ پۆینت
سەوز - ٣ پۆینت
قاوەی - ٤
شین - ٥
پەمەیی -٦
ڕەش ٧
سکواش
٢ یاریزان یا ٢ یانەی دوو یاریزانی ئەنجام دەدەن ، بە راکێتێکی تایبەت ئەنجامی دەدەن بە چەند جێمێک یاریەکە دەکرێت ، جێمەکان لە چەند خاڵێک پێک دێت ، بە ١١ خاڵ جێمێک دەبەیتەوە بەمەرجێ ٢ خاڵ لەپێش بن ، ئەو یاریزانەی کە یەکەمجار ٣ جێم دەباتەوە ئەوە یاریەکە دەباتەوە ، زۆربەی کات ٣-٥ جێم هەیە لە یاریەکدا
پۆلۆی ئاو
وەرزشێکە بە دوو تیم دەکرێ کە هەر تیمە ٧ یاریزانە ، دەبێت تۆپەکە بە دەست بگوازرێتەوە بۆ گۆڵ کردن ، یاریەکە ٤ چارەکە ، لە پۆلی ئاوی ئۆڵۆمپی چارەکەکان ٨ خولەکە ، هەر تیمێک ٣٠ چرکەی هەیە بۆ لێدانی تۆپەکە بۆ ناو گۆڵ ، گەر ئەنجامەکە یەکسان بوون بێت ئەوە کاتی زیاد دەکرێت تا یەکێکیان دەبەنەوە